ئەندامی یەکێتی نیشتمانی بە وتنی ئەوەی کە دوو پارتی کوردستانی هێشتا لەسەر ناساندنی بەربژێرێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نەگەییشتوونەتە ڕێککەوتن، وتی: پەرلەمان ئەو بابەتە چارەسەر دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ڕێزان شێخ دلێر ڕایگەیاند: هەر دوو پارتی کوردستانی هێشتا لەسەر بەربژیری خۆیان داکۆکی دەکەن، کەواتە نوێنەرانی مەجلیسی عێراق دەنگ بە یەکێک لە ئەو بەربژێرانە دەدەن.

ناوبراو زیادی کرد: زۆرینەی پەرلەمانتاران بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری دەنگ بە بەرهەم ساڵح بەربژێری یەکێتی دەدەن.