سەرۆکی ڕێکخراوی کاورباری خوێندکاران وتی: 33 زانکۆی ئێران لە لایەن سیستەمی زانکۆیی عێراقەوە بۆ خوێندنی خوێندکارانی عێراقی پەسەند کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر هاشم داداش پوور جێگری وەزیری زانست و سەرۆکی ڕێکخراوی کاروباری خوێندکاران سەبارەت بە سیستەمی هەڵسەنگاندنی زانکۆکانی ئێران لەلایەن وڵاتی عێراقەوە وتی: وەزارەتی پەروەردەی باڵای عێراق لە ساڵی 2022 زانکۆکانی جیهانی بە پێی سیستەمی پلەبەندی کیو ئێس، شانگهای و تایمز لێک داوەتەوە کە تێیدا 33 زانکۆی ئێران بۆ خوێندنی خوێندکارانی عێراقی ستاندارد ناسێندراون.

ناوبراو وتی: وەزارەتی پەروەردەی باڵای عێراق وەکوو هەر وڵاتێکی دیکە ساڵانە وڵاتانی جیهان لێک دەداتەو و تێیدا هەندێک زانکۆ لە سیستەمی زانکۆیی ئەو وڵاتە لادەبرێن و هەندێکیش زیاد دەکرێن. وەکوو زانکۆی کاسان کە ساڵی ڕابردوو لە سیستەمی پەروەردەی عێراق نەبوو و ئەمساڵ تێیدا هەیە و پشت ڕاست کراوەتەوە.

ئەو وڵاتە هەندێک لە زانکۆکانی ئێرانی وەکوو بوورسی خۆی بۆ خوێندکاران لەبەرچاو گرتووە وەکوو زانکۆکانی تاران، پیشەیی سەریف، تەربیەت مودەڕس، پیسەیی ئەمیرکەبیر شیراز و ... . هەندێک لە زانکۆکانیشی بە شێوەیەک هەڵبژاردووە کە ئەبێ خوێندکاران لە بەرانبەر خوێندنەکەیان پارە بدەن، وەکوو زانکۆکانی کاشان، کوردستان، موحەقق ئەدەبیلی، پیشەیی سەهەند، پیشەیی ئیسفەهان و ...