وەزیری پیشە، کانگا و بازرگانی وتی: سەرمایەدانەری پیشەیی و دروست کردنی هەلی کار پێویستی بە ناسینەوەی دەفرایەتییەکان لە بەشەکانی پیشە، کانگا و بازرگانی کوردستانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ڕەزا فاتمی ئەمین ڕۆژی هەینی لە کۆبوونەوەی شۆرای ئیدارەی شاری دێولان لەسەر ناسینەوەی دەفرایەتییەکانی پیسە، کانگا و بازرگانی لە هەموو شارەکانی پارێزگای کوردستان جەختی کرد و وتی: کاتێک کە دەفرایەتییەکان بەتواوەتی لەناو چوون بەستێن بۆ سەرمایەدانەری و کار خۆش دەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: بۆ دابین کردنی بودجەی پێویستی یەکە بەرهەمهێنانەکانی بەشی پیشە، کانگا و بازرگانی کوردستان، 10 هەزار ملیار ڕیاڵ لە ئەو سەفەرە پەسەند دەکرێت کە وەکوو قەرزی بانکی بە ئەو یەکە پیشەییانە دەدرێت.