بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەرمی عێراق، ئێلینا ڕومانوسکی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق وێڕای جەخت لەسەر گۆڕانی راسپاردەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، وتی کە لە کۆبوونەوەی داهاتووی بەرپرسانی وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ بایدن لە ڕیاز هەندێک پرسی ئەمنیەتی و ئابووری و فەرهەنگی لێک دەدرێتەوە.
باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا، جەختی کرد گرینگترین ڕاسپاردەی هەوڵ بۆ پاڵپشتی لە ئامانجە هاوبەشە دیاری کراوەکان لە ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژییە کە یەکێک لە ئەوانە گۆڕینی راسپاردەی هێزەکانی ئەمریکا بە ڕاسپاردەی ناڕەزمییە.
ناوبراو وتی کە پێوەندی ئەمنیەتی ئەمریکا لەگەڵ عێراق لەسەر پاڵپشتی لە تۆکمە کردنەوەی توانی سەربازی هێزە عێراقییەکان و خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری بۆ مسۆگەر کردنی شکستی هەمیشەیی و یەکلایی داعش و ئەو ڕەوتە درێژەی دەبێت.
ڕومانوسکی جەختی کرد کە هاوکارییەکانی ئەمریکا و عێراق لە بەشەکانی پەروەردە و ئاڵوگۆڕی فەرهەنگی نێوان ناوەندە زانستی و لێکۆڵینەوەییەکانیش چالاک کراوەتەوە.
باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا وتی کە کێشەی داعش هەر وەکوو ڕابردوویە و تیرۆریستەکان هێشتا لە هەندێک ناوچەی عێراق چالاکی دەکەن و تێدەکۆشن کە بەرەیەکی نوێ لە سووریا پەروەردە بکەن.
ناوبراو زیادی کرد کە وڵاتەکەی لە تێکەڵ بوونی ئابووری عێراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لە کۆبوونەوەی داهاتووی بەرپرسانی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس بە ئامادەبوونی بەرپرسانی عێراق و ئوردن و میسر و سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕیاز پاڵپشتی دەکات.