بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید جەواد ساداتی نەژاد وەزیری جەهادی کشتوکاڵی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کە لەگەڵ سەرۆک کۆمار سەفەری کوردستانی کردووە، گەورەترین گوڵخانەی هیدروپونیکی ئێران لە شاری دیواندەرەی بە سەر کردەوە و لەسەر بەهێز کردنەوەی چالاکییە گوڵخانەییەکان لە پارێزگای کوردستان جەختی کرد.
پەیمان ئێسکەندەری سەرۆکی جەهادی کشتوکاڵی کوردستان وتی: ئە وگوڵخانە بە هەوڵی یەکێک لە داهێنەرانی کاری شاری دیواندەرە و بە هاوکاری کۆمپانیایەکی هۆلەندی خەریکە چێ دەکرێت.
ئێسکەندەر درێژەی دا: گوڵخانەی هیدروپونیکی دیواندەرە لە زەوینێک بە ڕووبەری 10 دۆنم بە پێشکەوتنی فیزیکی 45 لەسەدی خەریکە چێ دەکرێت.