هەندێک لە نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا وێڕای دژایەتی لەگەڵ فرۆشتنی شەڕکەری ئێف 16 بە تورکیا، هۆشداریان دا کە ئەگەری هەیە تورکیا بە کردەیی کردنەوەی هەڕەشەکانی خۆی لە دژی کوردەکانی سووریا، ئەو شەڕکەرە بەکار بهێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای داواکارییە بەردەوامەکانی تورکیا لە ئەمریکا بۆ فرۆشتنی شەڕکەری ئێف 16 بە ئەو وڵاتە، کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی 30ی جوون بڵاوی کردەوە، خواستنی جۆبایدن بۆ فرۆشی شەڕکەری ئێف 16 بە تورکیای ڕاگەیاند. ئاڵبەت لە ئەو بەیاننامە ئاماژە کراوە کە گواستنەوەی چەک بۆ تورکیا پێویستی بە پەسەند کردنی کۆنگرە هەیە.

بەڵام بە پێی بەیاننامەیەک کە لە ماڵپەڕی دایانا تیتوس، نوێنەری کۆنگرەی ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە، ناوبراو لەگەڵ 5 نوێنەری دیکە دژایەتی خۆیان لە فرۆشتنی شەڕکەری ئێف 16 بە تورکیا ڕاگەیاندووە.

ئەونا لە هۆکارەنای دژایەتی خۆیان بە پێشێل کرانی بەردەوامی هەرێمی ئاسمانی یوونان، گەمارۆدانی پیشەی سەربازی تورکیا و هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر کوردەکان لە سووریا ئاماژەیان داوە.

نوێنەرانی کۆنگرە هۆشداریان داوە کە ئەردۆغان خواستنی خۆیی بۆ هێرشی دووبارە بۆ سەر کوردەکانی سووریا بەیان کردووە و بێ گومان، لە ئەگەری کردەیی کردنەوەی ئەو خواستە، لە شەڕکەرە ئەمریکییەکان بۆ هێرش بۆ سەر هێزە کوردییەکان کەڵکوەردەگرێت. ئەو نوێنەرانی بیریان هێناوەتەوە کە هێزە کوردییەکان ساڵەهایە لە پاڵ ئەمریکا، لەگەڵ داعش شەڕ دەکەن.