ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت "مەعلوم نییە سەدر لە ١٥ی تەموز نەیقەومێنێ".

به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەلا بەختیار لەنوسینێکدا دەڵێت: " سەدریەکان لەسەر هێڵی سوری ناکۆکیەکان گوڕیان بەستووە. لە بەرامبەردا چوارچێوە تێگەیشتن، ئیسقانەکە لە چەندین لاوە دڕکی هەیە. بۆیە، بەرەبەرە زۆربەی چوارچێوە، ئاراستەی سیاسەتیان گۆڕی. لیستی نەسر و بیت للحکمة، لە دژواری دۆخەکە کشانەوە و ئامادە نین ببنە بەشێکی کابینەی چوارچێوە؛ هادی عامریش ناکۆکی لەتەك مالیکی هەیەو هێشتا کاندیدێکیان بۆ سەرۆك وەزیران بەتەنها نییە".

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئێستا کە بەرە سێقۆڵیەکەی سەدریەکان و پارتی و سوننە، تێك چووە، چەند رۆژێك دیمەنە سیاسیەکە وادەبینرا گوایە، چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئیتر سەرکەوت و لە کوردستانیشدا، یەکێتی دەیباتەوە، بەڵام بەرەبەرە، دیمەنەکە هەڵگێڕدرا.

ئەو بەرپرسەى یەکێتى دەشڵێت "هادی عامریش ناکۆکی لەتەك مالیکی هەیەو هێشتا کاندیدێکیان بۆ سەرۆك وەزیران بەتەنها نییە، بە هەموو ئاڵوگۆرەکانەوە، لە ناو کورسیەکانی پەرلەمان، چوارچێوە هێشتا ناتوانێ (٢٢٠) کورسی بۆ سەرۆک کۆمار دەستەبەر بکات. بۆیە لەگەڵ پارتی نەرمی دەنوێنن، هەتا پارتی و سوننەکان رابکێشن!".

ئەندامەکەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی باسى لەوەکردوە، هەموو لایەکیان نیگەرانن، کە لەدوای ١٥/٧ رەوتی سەدر، لە مەدینەی سەدر، نەیقەومێنێ