نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق لە هەڵبژاردنی هاوکاتی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دوای جێژنی قوربان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، فەیسەل نائلی وتی: دەوڵەتی نوێی عێراق دوای جێژنی قوربان پێک دێت و سەرۆک کۆماری عێراقیش دوای هەڵبژاردنی، بۆ کابینە سەرۆک وەزیر ڕادەسپێرێت.

نائلی زیادی کرد: کوردەکان تا ئێستا پرسی بەربژێری سەرۆک کۆماری عێراقیان یەکلایی نەکردووەتەوە و یەکێتی و پارتی هەر یەکە بەربژێرێکیان هەیە کە هیوادارین لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان یەکێک لە بەربژێرەکانیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری هەڵببژێردرێت.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئێستا زیاترین ژمارەی کورسی هەیە، کەواتە بەربژێری سەرۆک وەزیری لەلایەن ئەو چوارچێوەوە دەناسرێت، زیادی کرد: هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری بەربژێر کردووە و لایەنەکانی تریش چەندین بەربژێریان ناساندووە، کەواتە لە ناو ماڵی شیعە لەسەر بەربژێری سەرۆک وەزیران هیچ جۆرە کێشەیەک نییە.