وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتەر نووسی، لەگەڵ جۆزێف بورل گفتوگۆم کرد. ڕێککەوتن تەنیا بە پێێ تێگەییشتن و بەرژەوەندی بەرانبەر دەکرێت. ئێمە ئامادەی دانوستان بۆ ڕێککەوتنێکی بەهێز و سەقامگیرین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتەر نووسی: ئەمشەو لەگەڵ جۆزێف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆم کرد. ڕێککەوتن تەنیا بە ۆێێ تێگەییشتن و بەرژەوەندی بەرانبەر دەکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە ئامادەی گفتوگۆ بۆ ڕێککەوتنێکی بەهێز و سەقامگیرین. ئەمریکا ئەبێ بڕیار بدات کە ئایا دەیەوێت ڕێککەوتن بکرێت یان لەسەر داخوازییە تاک لایەنەکانی خۆی پێداگری دەکات. دەستخستنی ئەو دوو کارە پێکەوە ناکرێت.