وەزیری دەرەوەی ئێران دانوستانی سازێنەری پێوەندی بە جیدی بوون، هەبوونی داهێنان و نەرمی نواندن لەلایەن لایەنی ئەمریکییەوە وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەدر ئەلبوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عومان سەبارەت بە دوایین پرسە هاوبەشەکان لە بواری دوولایەنە، ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەوانە دوایین دۆخی دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، لە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دانوستانی سازێنەری پێوەندی بە جیدی بوون، هەبوونی داهێنان و نەرمی نواندن لەلایەن لایەنی ئەمریکییەوە وەسف کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر جیدی بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دەستخستنی ڕێککەوتنی بەهێز و سەقامگیر جەختی کرد.