كۆڕبه‌ندی بازرگانی – ته‌كنۆلۆژیای كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ به‌شداری 33 كۆمپانیای بنه‌ما زانستی ئێرانی و زیاتر له‌ 100 كۆمپانیا و بازرگانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌ هۆتێل تایتانیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دووشه‌مه‌ به‌رواری 4 ی ته‌مووزی 2022ی زاینی كۆڕبه‌ندی بازرگانی – ته‌كنۆلۆژیای كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ به‌شداری 33 كۆمپانیای بنه‌ما زانستی ئێرانی و زیاتر له‌ 100 كۆمپانیا و بازرگانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌ هۆتێل تایتانیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

لە رێوڕه‌سمی ده‌سپێكی ئه‌م كۆڕبه‌نده‌دا مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی هیوای خواست له‌پاش ئه‌م كۆڕبه‌نده‌ و كردنه‌وه‌ی فه‌رمی ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆژیای ئێران له‌ سلێمانی با ئاماده‌بوونی كۆمپانیا بنه‌ما زانستیه‌كان (دانش بونیان)ی ئێران له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانی ته‌ندروستی، ئای تی، پیشه‌سازی، كشتوكاڵ و...هتد، بینه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندیه‌ ئابووری و بازرگانیه‌كانی ئێران بین له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دا.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، مه‌هدی قه‌لعه‌نوی سه‌رۆكی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی زانست و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ وته‌یه‌كدا باسی له‌ تواناكانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ بواری ئابووری بنه‌ما زانست و پشتگیریه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی زانست و ته‌كه‌لۆجیای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرد له‌ ئاماده‌بوونی به‌رهه‌می كۆمپانیا بنه‌ما زانستیه‌كان له‌ بازاره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دا و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ به‌رنامه‌ی كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران كرد له‌ سلێمانی وه‌ك شه‌شه‌مین خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئاماده‌یی كۆماری ئیسلامی ئێرانی ده‌ربڕی بۆ گواستنه‌وه‌ی زانستی ته‌كنیكی و ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو له‌ بواره‌ جیاوازه‌كان دا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

له‌ به‌رده‌وامی ئه‌م كۆڕبه‌نده‌دا به‌رپرسان و نوێنه‌رانی 33 كۆمپانیای بنه‌ما زانستی ئێران له‌ میانه‌ی گفتوگۆی هاوبه‌شی بازرگانی له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان دا، بابه‌تی ده‌رفه‌ته‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان خسته‌به‌ر باس و گفتوگۆوه‌.