بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیمان ئێسکەندەری وتی: زیاترین بەرهەمی باخی پارێزگا بریتییە لە ترێ، سێو، شێلک و هەشتاڵوو.
ناوبراو ئاماژەی دایە سەر پێگەی بەرهەمە باخییەکانی پارێزگا لە چاو پارێزگاکانی دیکە لە ئاستی ئێران و زیادی کرد: لە شێلک پلەی یەکەم، ترێی دەیم پلەی دووهەم، گوێز پلەی دوو، بەی پلەی 3، بڵاڵووک پلەی 4، گێڵاس پلەی 6، هەشتیاڵوو و شەلیل پلەی 8 مان هەیە.
سەرۆکی جەهادی کشتوکاڵی ڕاشیگەیاند: لە کوردستان 3500 دۆنم زەوی کراوەتە شێلک و بە وەبەرهێنانی 65 هەزار تۆن لە ئەمساڵدا پێکەی یەکەمی لە ئاستی ئێران هەبووە.
ئێسکەندەری ڕوونی کردەوە: بەپێی ئامارەکانی ساڵی 99 سەرجەم بەرهەمە باخییەکانی پارێزگا 443 هەزار تۆن لە نزیک لە 52.6 هەزار دۆنم دێتە بەرهەم.