ڕاوێژکاری وەفدی دانوستانکاری ناڤۆکی ئێران دەڵێت: دانوستانی دەوحە شکستی نەهێناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد مەرەندی ڕاوێژکاری وەفدی دانوستانکاری ئێران جەختی کرد کە دانوستانکارانی ئێران سوورن لە سەر هەڵگرتنی گەمارۆکان بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

مەرەندی لە گفتوگۆ لە گەڵ ئەلمیادین رایگەیاند: چاوەڕوان ناکرێت کە دانوستان لە ماوەی دوو رۆژدا بگاتە ڕێکارێکی ئیجابی.

وتیشی: ئەمریکاییەکان دەبێ دەستبەریی بدەنە ئێران تاکوو دڵنیا بین جارێکی تر وەک ڕابردوو لە پشتەوە خەنجە مان لێ نادەن.

مەرەندی بە ئاماژە بەوەی کە بە هۆی شەڕی ئۆکراینەوە ئەورووپا زیاتر فوکووسی کردۆتە سەر ئێران چوونکوو پێویستی بە گازەکەیەتی ،ئەوەشی وت کە دانوستان شکستی نەهێناوە و بەردەوام دەبێت