بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ساڵڕۆژی شەهادەتی ئایەتوڵڵا بەهەشتی و هاوڕێیەکانی و بە بۆنەی ڕۆژی دەسەڵاتی داد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆک و بەرپرسانی دەسەڵاتی داد لەگەڵ ڕێبەری ئێران دیداریان کرد.
گرینگترین تەوەری قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە خوارەوە دێت:
کاتێک کە ڕووداوی شەهید بوونی شەهید بەهەشتی و ڕووداوەکانی دوای ئەوە، بووە هۆی خۆشحاڵی دوژمن و هیوادار دەبوونەوە کە چی دیکە ئەم دەسەڵاتە کۆ دەبێتەوە؛ بەڵام بێ هیوا بوون.
ئەو ڕۆژە بێ هیوا بوون، لە ئەم چل ساڵەشدا هەر ئەم بێ هیواییە دووپات بووەتەوە. دوژمن بە شیوەی کاتی بە شتێک، بە لاوازییەک، بە کەموکۆڕییەک پشتیان بەستبوو، لە کۆماری ئیسلامی و بێ هیوا بوون، ئەوە چەندین جار ڕووی دا، بەڵام کێشەی دوژمن ئەوەیە کە لە ڕازی ئەو بێ هیواییە ناتوانن تێبگەن. ناتوانێت تێبگات کە بۆچی؛ هۆکار چییە کە کۆماری ئیسلامی هەر جار لە ژێر باری ئەو هەموو گوشارە دەتوانێت دەربچێت و ڕێگای خۆی درێژە بدات، لە ئەوە تێناگات.
نەیانتوانی تێبگەن کە لە ئەم جیهانە جگە لە حسێب و کتێبی سیاسی، حەسێب و کتێبی دیکەش هەیە کە ئەوان ناتوانن لێی تێبگەن، ئەوانە نەریتی خوداییە.