بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بیستە و پێنجەمین خولی کێبڕکێیەکانی تێکواندۆی پاڵەوانێتی ئاسیا بۆ ماوەی 4 ڕۆژ و بە ئامادە بوونی 299 تێکواندۆکار لە 34 وڵاتەوە بە میوانداری کۆریای باشوور لە شاری چانچئون بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاپۆرتەکان لە کۆتایی ئەو کێبڕکێیانە، هەڵبژاردەی نەتەوەیی خانمان بە وەدەست هێنانی 3 میدالیای زێڕ، 2 زیو، یەک بڕۆنز و 500 خاڵ، لە سەرەوەی هەموو یانەکانی بەشدار وەستا و کاپی پاڵەوانێتی بەرز کردەوە.
چین بە 379 خاڵەوە بووە دووهەم و کۆریای باشوور بە 347 خاڵەوە لە پلەی سێهەم وەستان.
بەڵام لە بەشی پیاواندا ئۆزبکستان بە 501 خاڵەوە بووە پاڵەوان. کۆریای باشوور بە 421 خاڵەوە لە پلەی دووهەم وەستا و ئوردن بە 239 خاڵەوە، بووە سێهەم و چین بە 207 خاڵ و ئێران بە 187 خاڵەوە لە پلەی چوارم و پێنجەم وەستان.