وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئامانج لە هێرشە مووشەکییەکان بۆ هەرێمی کوردستان لەوانە مەیدانی گازی کۆرمۆری هەوڵ بۆ لەناوبردنی سەقامگیری ئابووری، کێشە بۆ سەروەری عێراق و دروست کردنی ئاژاوە ڕاگەیاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، بە هێرشە مووشەکییەکانی ئەم چەند هەفتەی دواییە بۆ سەر هەرێمی کوردستان لەوانە سێ هێرشی مووشەکی بۆ سەر مەیدانی کۆرمۆر کاردانەوەی نیشان دا و ئیدانەی کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بێ ئاماژە بە هۆکار یان هۆکارەکانی ئەو هێرشانە، ئامانج لە ئەو جۆرە هێرشانەی هەوڵ بۆ لەناو بردنی سەقامگیری ئابووری، دروست کردنی کێشە بۆ سەروەری عێڕاق و دروست کردنی ئاژاوە ڕاگەیاندووە.

ناوبراو داوای لێکۆڵینەوە سەبارەت بە هێرشەکان و لێپرسینەوەی بکەرەکانی کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەروەها وتوویە ئەمریکا هەر لە پاڵ خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت و لە هەر دەرفەتێک بۆ یارمەتیدان بە ئاسایش و خۆشبژێوی عێراق کەڵکوەردەگرێت.