بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد کە واشنتۆن ئامادەیە تا دانوستانەکانی ڤیەنا بگەیێنێتە ئەنجام و لە ئەو بارەوە ئەگەری هەیە دانوستانی ناڕاستەوخۆ دەست پێبکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵی ئاکسیۆس لە کاردانەوە بە سەفەری جۆزێف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بۆ تاران و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی، ڕایگەیاند کە ئەو ئەگەرە هەیە کە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەست پێبکاتەوە.

ئەو بەرپرسە کە ناوی ئاشکرا نەبووە، لە ئەو بارەوە وتی: ئەو ئەگەرە هەیە کە دانوستانی ناڕاستەوخۆ دەست پێبکاتەوە، بەڵام تا کاتێک کە ڕاپۆرتێکی تەواوتر لە ئەو بارەوە لە گرووپی یەکێتی ئەورووپا و دوای چوونەوەیان لە ئێران، نەدرێت پێمان، ئەو بابەتە نادیارە.

ناوبراو هەروەها پاگەندەی کرد: ئێمە ئامادەین تا دەستبەجێ بەگڕێینەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بەڕێوەی ببەین، بەڵام ئێران ئەبێ داواکارییە سەروو ڕێککەوتننەکانی بنێتە لاوە.