ڕێبین سەلام مامۆستای زانکۆ و کادیری پێشکەوتووی پارتی رایگەیاندووە کە سەرەتای مانگی داهاتوو پرسی کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار لەنێوان یەکێتی و پارتی یەکلایی دەکرێتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبین سەلام مامۆستای زانکۆ و کادیری پێشکەوتووی پارتی رایگەیاندووە کە سەرەتای مانگی داهاتوو پرسی کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار لەنێوان یەکێتی و پارتی یەکلایی دەکرێتەوە.

سەلام لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتویەتی: سەرەتای مانگی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی نوێ لەنێوان لایەنە سیاسییە کوردییەکان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کۆمسیۆنێکی نوێی هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچێت.

جەختیشی کردۆتەوە کە ئەگەر هات و بابەتە سەرەکییەکان لەهەرێم یەکلایی کرانەوە، ئەوە پرسی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار لەدوای ئەو بەروارە لەنێوان یەکێتی و پارتیدا یەکلایی دەکرێتەوە.