کەناڵی 12 ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل لە نیگەرانی بەرپرسانی ئەو ڕژێمە لە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەنا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، کەناڵی 12 ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل لەنیگەرانی زایۆنییەکان لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەنا هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، کەناڵی 12 ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایگەیاند کە بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەگەر ئەنجام بدرێت بۆ ئیسرائیل زۆر خراپ دەبێت.

ئەو کەناڵە بە گێرانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان زیادی کرد: ڕێککەوتن ئەو بەستێنە بۆ ئێران خۆش دەکات تا بە گەشەی ئابووری تواناییە سەربازیەکانی خۆیان بباتە پێشەوە.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپا لە سەفەرەکەی دوێنێی بۆ تاران ڕایگەیاند: لە دیدار لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدولڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لەسر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئێوان و ئەمریکا لە ڕۆژانی داهاتوو بە ئاسانکاری گرووپەکەی من بۆ چارەسەری دوایین پرسەکان ڕێککەوتنمان کرد. پێوەندی دوولایەنەی ئێمە زۆر بەربڵاوە بەڵام بە بێ ڕێککەوتنی ناڤۆکی کارامە، ناتوانین پێوەندییەکانی خۆمان پەرە پێبدەین.