سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: دەوڵەتەکەی ئەو هیچ پلانێکی نییە بۆ گران کردنی بەنزین و دیکەی سووتەمەنییەکان.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سەید ئیبراهیم رەئیسی لە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لە تەلەفزیۆنی ئێران شرۆڤەی لە سەر چەند پرسی ناوخۆیی ئێران بە تایبەتی دۆخی ئابووری وڵات دایەوە.

رەئیسی وتی:. ئێمە هیچ پلانێکمان نەڕشتووە بۆ ئەوەی نرخی بەنزین گران بکەین و‌هەوڵمان داوە کارێک نەکەین کە هەڵاوسان لە وڵات زیاتر کاتەوە.

وتیشی: ئەم هەڵاوسانەی ئێستا هەیە لە وڵات لە ئەنجامی چاکستزی ئابووری ئەم دواییە کە ئێمە کردوومانە لە وڵاتدا کورت ماوەیە و نامێنێت.

سەبارەت دانوستانی ئەتۆمی ئێران ڕەئیسی رایگەیاند کە ئێران دانوستان ناوەستێنێت.