نوێنەری خەڵکی شاری سنە لە مەجلیس وتی: گەشەی 27 لەسەدی بودجەی ساڵی 1401 لە چاو ساڵێ ڕابردوو نیشان لە هەوڵی بەرپرسان و ورەی جیدی دەوڵەت بۆ نەهێشتنی هەژاری لە پارێزگایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید مەهدی فەرشادان لە تەرخان کردنی یەک هەزار و 800 ملیار تمەن بودجە بۆ چارەسەری کێشەی بێکاری گەنجانی پارێزگا لە بودجەی ساڵی 1401 هەوالێ دا و زیادی کرد: هیوادارین ئەو ڕێژە بودجە ببێتە هۆی چارەسەری کێشەی ئەو بوارە.

نوێنەری خەڵکی شارەکانی سنە، دیواندەرە و دێولان لە مەجلیس ئاماژەی دایە سەر ڕێگای ئاسنی تاران، هەمەدان، سنە و باشماخ و ڕایگەیاند: بەداخەوە سەرەڕای گەشەی بودجەی پارێزگا لە چەند ساڵی ڕابردوو، پڕۆژە ناتەواوەکان ماونەتەوە و پێویستیان بە بودجەی زیاترە.

فەرشادان بە وتنی ئەوەی کە بەکارهێنانی دەفرایەتی مادەی 56 دەبێتە هۆی ئاسانکاری لە چارەسەری کێشەکان و تەواو بوونی پڕۆژە جیاوازەکان، درێژەی دا: ئەو هەوڵە دەبێتە هۆی ئاسانکاری لە چارەسەری کێشەکان.