بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆبوونەوەکەدا فراکسیۆنەکانی پارتی، یەکێتی، نەوەی نوێ و یەکگرتوو بەشدارن، تەوەری کۆبوونەوەکەش دانانی پەرلەمانتاری نوێیە لە شوێنی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانی ڕەوتی سەدر.
د. بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە شارپرێس-ی ڕاگەیاند، لەگەڵ کردنەوەی دانیشتنەکەدا 201 پەرلەمانتار ئامادەی کۆبوونەوەکە بون.