وتەبێژی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا لە لێدوانێکدا وتی کە کەسانێکی خائین لە ڕێکخراوی ئیتلاعاتی عێراق لە تیرۆری فەرماندەکانی شەهید لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدا ڕۆڵیان هەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەسر شمری وتەبێژی ئەو بزووتنەوە بە قسەکانی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا کاردانەوەی نیشان دا و وتی: جەخت دەکەین کە سەردار سولەیمانی بە شێوەی ئاشکرا و لە سەفەرێکی فەرمیدا هاتبووە عێراق. کەواتە پاگەندەی هەر جۆرە دزەیەکی ئەمریکییەکان لە کەسانی نزیک لە فەرماندەکانی شەهید و هاکی مۆبایلەکانیان درۆیە. حکومەتی عێراق، فڕۆکەخانی بەغدا و نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی لە ئەو سەەرە ئاگادار بوون و هەواڵەکانیش هەر لە ئەو رێگایەوە دزەی کردووە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا هێناویە: جەنایەتی فڕۆکەخانەی بەغدا بە شێوەی ڕاشکاوانە و بە هاوکاری دەزگای ئەمنیەتی عێراق ئەنجام درا؛ ئاڵبەت من نامەوێت سەرجەم سیستەمەکە ببەمە ژێر پرسیارەوە، بەڵام کەسانێک لە ئەو ناوەندەوە لە ئەو جەنایەتە بەداریان هەبوو و ئەبێ بە پێی یاسای عێراق سزا بدرێن.