بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ئەحمەد عەبدولحسێن ڕایگەیاند: چوارچێوەی هاوئاهەنگی و هاوپەیمانی حاکمیەت گەییشتوونەتە ڕێککەوتنی نوێ بەتایبەتی دوای چوونە دەرەوەی ڕەوتی سەدر لە ڕەوتی سیاسی و ئێستا خەریکی ڕێککەوتنی سیاسین.
عەبدولحسێن بە وتنی ئەوەی کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بەربژێری یەکێتی نیشتمانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری پاڵپشتی دەکات، زیادی کرد: ئەگەر کێشەکانی نێوان دوو پارتە کوردستانییەکە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق درێژەی هەبێت، وەکوو خولە پێشووەکان، هەر یەکە بەربژێری خۆیان بناسێنن و پەرلەمان دەنگ بە یەکێکیان دەدات.