بەپێی ئەو راپۆرتێکی سەنتەری میترۆ لە كۆتایی ساڵدا لەسەر ڕەوشی ڕۆژنامەنوسان بڵاویكردووەوە، لە سەردەمی کابینەی نۆیەمە بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، ٩٦٩ پێشێلکاریی بەرامبەر ٧٦١ ڕۆژنامەنووس و دەزگای ڕاگەیاندنی جیاواز ئەنجامدراوە.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، بەپێی ئەو راپۆرتێکی سەنتەری میترۆ لە كۆتایی ساڵدا لەسەر ڕەوشی ڕۆژنامەنوسان بڵاویكردووەوە، لە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ کە سەردەمی کابینەی نۆیەمە بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، ٩٦٩ پێشێلکاریی بەرامبەر ٧٦١ ڕۆژنامەنووس و دەزگای ڕاگەیاندنی جیاواز ئەنجامدراوە و لەو ماوەیەشدا زیاتر لە ٨٠ ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیرکراون.

ساڵانە لەگەڵ كۆتاییهاتنی ساڵدا، سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان ئاماری پێشێلكاییەكان بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان دەخاتەڕوو بە لە ڕپۆرتی سەنتەری میترۆدا بۆ ساڵی ٢٠١٩ هاتووە: لە ساڵی ٢٠١٩ دا ٢٣١ حاڵەتی پێشێلکاریی بەرامبەر ٢٠٩ ڕۆژنامەنووس ودەزگای ڕاگەیاندن تۆمارکراوە، کە بریتیبوون لە زەوتکردنی کەلوپەلی ڕۆژنامەوانیی، ڕێگریی لە ڕووماڵ، لێدان و هەڕەشە و سوکایەتیی، دەستگیرکردن بەبێ بڕیاری دادگا، ڕاگرتن و دادگاییکردن، هێرشی ئەلکترۆنیی، داخستنی دەزگا، تەقەکردن لە ڕۆژنامەنووس و سووتاندنی ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنووسان تۆمارکراوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكانی سەنتەری میترۆ، لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ٣٨٥ پێشێلکاریی بەرامبەر ٢٩١ ڕۆژنامەنوس و دەزگای ڕاگەیاندن تۆمارکردووە،پێسێلکارییەکارییەکان بریتیبوون لە، ڕێگرییکردن لە ڕۆژنامەنوسان، دەستبەسەرکردن، ڕاگرتن بەبێ بڕیاری دادگا، هەڕەشە و سوکایەتیی، دەستگیرکردن و راگرتن بەدەر لەیاسای ڕۆژنامەنووسی، هەراسانکردنی کچانی میدیاکار، پڕکردنەوەی بەڵێننامە، شکاندنی کەلوپەلی ڕۆژنامەنووسیی، داخستنی ئۆفیسی کەناڵەکان و تەشویشی ئەلیکترۆنیی.

هەروەها، لە ساڵی ٢٠٢١ دا ٣٥٣ پێشێلكاریی بەرامبەر بە ٢٦٠ ڕۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیایی كراون، کە بریتیبوون لە؛ ڕێگری و جیاكاریی، هێرش و لێدان و سوكایەتیی، دەستبەسەركردن بەبێ بڕیاری دادگا، ٢٥ زەوتكردنی كەلوپەلی ڕۆژنامەوانی، هەڕەشەكردن، شكاندنی كەلوپەلی ڕۆژنامەوانی، تەقەكردن لە ڕۆژنامەنووسان، زیندانییکردن بەدەر لە یاسای كاری ڕۆژنامەگەریی، هەڵكوتانە سەر و داخستنی بارەگای كەناڵەكان و پڕكردنەوەی بەڵێننامە لەلایەن دامەزراوەكانەوە.

لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٠ تا مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ٨٠ ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی سنووری بادینان لەلایەن پەدەکەوە ئاسایشی دەستگیرکران و بەشێک لەوانەش پاش تەواوکردنی ماوەی زیندانیکردنەکەیان ئازادکران، بەشێکی دیکەش لەوانە تا ئێستا دۆسێکەیان نەنێراوە بۆ دادگا بە مەبەستی یەکلاکردنەوەیان.