سەعد سەعدی ڕایگەیاند کە شاندی هاوئاهەنگی شیعیە پەیامی ئەرێنی لە هاوپەیمانی سیادە و پارتی بۆ چوونە دەرەوە لە بنبەستی سیاسی و گەییشتن بە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەت وەرگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەعد سەعدی یەکێک لە ئەندامانی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق جەختی کرد کە شاندی هاوئاهەنگی شیعە پەیامی ئەرێنیی لە لایەن هاوپەیمانی ئەلسیادە و هەروەها پارتی دیمۆکراتەوە بۆ چوونە دەرەوە لە چەقبەستوویی سیاسی و گەییشتن بە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ وەرگرتووە.

سەعدی بە ئەلمەعلوومەی ڕاگەیاند: پارتی کومیتەیەکی دانوستانێکی بریتی لە فواد حسێن و کەسانی دیکەی ڕاسپاردووە کە لەگەڵ شاندی هاوئاهەنگی شیعە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ گفتوگۆ بکەن و هاوپەیمانی ئەلسیادە(هاوپەیمانی ئەهلی سوننە بە سەرۆکایەتی خەمیس خنجەر)یش خەریکی دانوستان لەگەڵ ناوبراو لەسەر هەمان بابەتە.