سزای ئیعدامی "عەبدوللەتیف مورادی" هێر شبەرەکەی سەر مەلاکان لە مەرقەدی ئیمام رەزا لە مەشهەد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ جێبەجێ کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سزای ئیعدامی "عەبدوللەتیف مورادی" هێر شبەرەکەی سەر مەلاکان لە مەرقەدی ئیمام رەزا لە مەشهەد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ جێبەجێ کرا.

سەرۆکی گشتی دادگوستەری خۆراسانی ڕەزەوی بە ئاماژە بە ڕەوتی دۆسیەی ئەو دۆسیە، وتی: دوای ڕوودانی هێرش بۆ سەر مەلا جەهادییەکان لە شانزدەی خاکەلێوەی ئەمساڵ، کە بووە هۆی گیانبازی یەک کەس و شەهادەتی دوو کەسی دیکە لە مەلاکان، دۆسیەکە بە پەلەوە چووە پێشەوە.

ناوبراو وتی: دادگا دوای لێکۆڵینبەوەی سەرجەم بەڵگەکانی پێوەندیدار بە ئەو ڕووداوە، بە شێوەی نائاسایی کۆبوونەوەی لێپێچینەوەی تۆمەتەکانی تاوانبار عەبدوللەتیف مورادی کوڕی محەمەد تاهیر لە سەر موحاریبە لە ڕێگای چەقۆ کێشانەوە بەرەوڕووی خەڵک بە مەبەستی کوشتن و ترس و دڵەڕاوکێ کە بووە هۆی نائەمنی لە حەوشەی مەرقەد و تەنانەت دەرەوەی حەوشەکەش، بەڕێوە برد و تاوانەکەی ئاشکرا کرا و سزای ئیعدامی بە سەردا سەپا.

زیادی کرد: بەم پێیە و بە ئامانجی بەڕێوەبردنی خێرا و وردی ئەو دەنگە، کۆبوونەوەی هاوئاهەنگی و شۆرای دابین بەڕێوە چوو و سزای ئیعدامی عەبدوللەتیف مورادی بە تاوانی موحاریبە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ واتا 30 ی جۆزەردانی 1401 بە ئامادە بوونی کۆمەلێک لە هاووڵاتیان و بەرپرسان جێبەجێ کرا.