دوای دەمێکەوە ئەمڕۆ دووشەممە سنوورەکانی مێهران و شەلەمچە بۆ پەڕینەوەی ڕۆژانە 2500 زیارەتکار بە شێوەی کاروانی و نەک تاکەیی کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سنووری مێهران وەکوو دەروازەی شوێنە پیرۆزەکان و شوێنی هاتوچۆی سەدا 65 ی زیارەتکاران لە ئەمڕۆ دووشەممەوە بە شێوەی فەرمی لەگەڵ سنووری شەلەمچە لە پارێزگای خووزستان بۆ ناردنی زیارەتکارانی شوێنە پیرۆزەکان کرایەوە.

دوای داخرانی سنوورەکان بە هۆی نەخۆشی کۆررۆناوە، ئەمساڵ بەشداری 5 ملیۆن ئێرانی لە ئەو حەماسە گەورە ئایینییە پێش بینی کراوە کە لە ئەمڕۆوە تا مانگی خەرمانان ، ژمارەی هاتوچۆکان زیاتر دەبێتەوە.

لە هەمان پێوەندیدا بەرپرسی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی پارێزگای ئیلام بە وتنی ئەوەی کە کاروانە زیارەتییەکانبێ ڤیزە دەپەڕنەوە، وتی: سنوورەکانی شەلەمچە و مێهران بۆ پەڕینەوەی کاروانەکانی کراوەیە و زیارەتکاران ناتوانن بە شێوەی تاکەیی بپەڕنەوە.

ناوبراو زیادی کرد: کاروانە زیارەتییەکان بێ ڤیزە دەتوانن بپەڕنەوە بەڵام بۆ ئەربەعین ئەبێ چاوەڕوانی دەستووری نێردراو لەلایەن بەرپرسانی وڵاتەوە بین.