بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنوەر حەبیب زادە، نوێنەری بۆکان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕایگەیاند: ئەبێ مۆزەخانەی ناودارانی بۆکان گەشە بکات و بەشی گەشەی بە مامۆستا حەسەن زیرەک تەرخان بکرێت و هاوکات خەڵاتی مۆسیقایی مامۆستا حەسەن زیرەک دیاری بکرێت و هەموو ساڵێک بە بەڕێوە بردنی فێستیڤاڵێک ئەو هونەرمەندانەی کە خزمەتی مۆسیقایان کردووە، خەڵات بکرێن.
شیاوی باسە کە لە مامۆستا حەسەن زیرەک زیاتر لە هەزار و 500 گۆرانی بەجێ ماوە. ناوبراو لە ساڵی 1300 ی هەتاوی لە گوندی هەرمێڵە ی بۆکان لەدایک بووە و لە ساڵی 1351 بەهۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی جەرگ لە نەخۆشخانەی بۆکان کۆچی دوایی کرد.