بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدل ئیست نیوز، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند کە حوکمی دادگای فیدراڵی ئەو وڵاتە لەسەر نایاسایی بوونی یاسای نەوت و گازی هەرێم ڕێگری دەکات لە ئەوەی کە حکومەتی ناوەندی، بەشێک لە بودجەی گشتی رادەستی هەرێمی کوردستان بکات.
ناوبراو وتیشی کە لە بڤودجەی ساڵانی پێشوودا، 12 لەسەدی بودجە بە هەرێم تەرخان کرابوو بە مەرجی ئەوەی کە هەولێر داهاتی هەناردە کردنی نەوتی هەرێم ڕادەستی بەغدا بکات بەڵام لە راستیدا ئەو ڕێککەوتنە بەڕێوە نەچوو و لە جیاتی ئەوە ڕێککەوتنە کاتییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کران کە بە هۆیەوە هەرێم مانگانە 138 ملیۆن دۆلاری ڕادەست دەکرد بەڵام ناردنی ئەو بڕە پارەیەش درێژەی نەبوو.
وەزیری دارایی عێراق جەختی کرد کە ئەرکی من جێبەجێ کردنی یاسایە نەک پێشێل کردنی یاسا. لە بودجەی ساڵی 2021 مەرجێکی ئاشکرا هەبوو کە بە هۆیەوە حکومەتی هەرێم یا ئەبێ ڕەوتی هەناردە کردنی نەوت اردەستی کۆمپانیای نەوتی عێراق(سۆمۆ) بکات تان ئەوەی کە داهاتی فرۆشی نەوت رادەستی بەغدا بکات بەڵام ئەو بابەتە بەدی نەهاتووە، کەواتە تەرخان کردنی بەشێک لە بودجەی هەرێم جێبەجێ ناکرێت.