ئیدارەی خۆسەری کوردی سوریا سەبارەت بەھێرشەكەی تورکیا لەشاری كەلار په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و داواده‌كات، "عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵوێستى خۆیان ڕابگه‌یه‌نن‌و هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ى ڕاگەیه‌نراوێكى سەرۆکایەتی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ئیدارەی خۆسەری باکورو ڕۆژئاوای سوریا سەبارەت بەھێرشەكەی تورکیا لەشاری كەلار، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، "ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى كرایه‌ ئامانج، سڤیل بووه‌و لەلایەن لەلایەن درۆنی تورکیەوە لەپارێزگای سلێمانی (كەلار) ھێرشیكراوه‌ته‌سه‌ر".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، فەرھاد شبلی جێگری ھاوسەرۆکی ئیدارەی خۆسەری لەھێرشەکەدا کوژراوە ، له‌كاتێكدا شبلی، بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی سەردانی سلێمانی کردووە

له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ داوا لەحکومەتی عێراق‌و حکومەتی ھەرێم دەکات بەرپرسیارێتی بگرنەئەستۆو ھەڵوێستیان لەمکارە "تیرۆریستیە" ڕوونبکەنەوە.

هاوكات له‌به‌شێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌دا، داوا لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كراوه‌ سنورێک بۆ ھێرشەکانی تورکیاو شکاندنی سەروەری وڵاتانی تری سەربەخۆ دابنێ.

دواى ئه‌و هێرشه‌ى دوێنێ، دژه‌تیرۆرى پارتى بڵاویكرده‌وه‌، "ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێك له‌كه‌لار به‌هۆى هێرشى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى توركیا بووه‌و ئه‌و ئۆتۆمبێله‌شى كردویه‌تیه‌ ئامانج، پێنج كه‌سى تێدابووه‌".

زانیاریی زیاتریشى له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕاگه‌یاندو وتى:"ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌جۆرى جێب بوه‌و پێنج كه‌سى تێدابوه‌ چواریان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ئه‌وى تریان برینداربووه‌، سه‌رجه‌میشیان هێزی پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) بوون".

دوێنێ هه‌ینى ئۆتۆمبێلێك له‌ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان كرایه‌ ئامانج‌و تائێستا ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى ناوچه‌كه‌ هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاونه‌كردۆته‌و