ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ماڵپەڕی شرۆڤەیی میدل ئیست ئای لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر سەلماندنی هەوڵە خراپکارانەکان و تیرۆری بیرمەندانی ئێرانی لەلایەن ئیسرائیلی شرۆڤە کرد و جەختی کرد کە ئەو هەوڵانە نابێتە هۆی لاواز بوونەوەی چوارچێوەی بەرگری-ئەمنیەتی ئێران. لە درێژەدا ئاماژە دەکرێتە سەر بەشگەلێک لە ئەو ڕاپۆرتە.
هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل باس لە ئەوە دەکات کە ئەو ڕژێمە نەک بەدوای هەوڵی تاک لایەنە لە دژی ناوەند و بیرمەندانی ناڤۆکی ئێران بووە کە پسپۆڕەکانی لە بوارەکانی دیکە لەوانە بەرنامەی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیشی کردووەتە ئامانج؛ هەڵمەتێک کە ئەگەری هەیە بەشێک لە ستراتیژی "مەرگ بە هەزار لێدانی چەقۆ" بێت کە نەفتالی بێنێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ساڵی ڕابردوو پێشکەشی جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکای کرد.
ئیسرائیل بەرپرسیارێتی هێرشەکان لە دژی ئێران ناگرێتە ئەستۆ و بەدوای ئەوەیە تا وێنەیەکی گوماناوی لە ئۆپراسیۆنی هەواڵگری خۆی لە مێدیا کۆمەڵایەتییەکان پێشکەش بکات. جودا لە ئەوە، دوور لە چاوەڕوانی دیارە کە ئەو ئۆپراسیۆنانە دەبێتە هۆی کێشەی بەرچاو لە گەڵاڵە و پڕۆژە بەرگرییەکانی ئێران.
بەم حاڵەوە، تیرۆر و خراپەکارییەکانی ئیسرائیل لە باشترین حاڵەتدا لەسەر ئێران وەکوو برینێکی بچووکە؛ بە ئەم هەوڵانەوە، خەساری جیدی لە بەرنامە ئەمنی و بەرگرییەکانی ئێران نادات.
ئێران لەگەڵ زیاتر لە 10 وڵات خاوەن سنووری هاوبەشی زەوینی و ئاوییە کە درێژایی ئەو سنوورانە دەگاتە هەزاران کیلۆمەتر؛ و ئاساییە کە هەندێک کەس بە شێوەی دزەیی و لە ژیر چاوەدێری وڵاتانی بیانی بێنە ناو سنوورەکانی ئێرانەوە.
جودا لە پرسی ئەمنیەتی سنوورەکان، ئێران ڕێنماییە چاوەدێرییەکان بۆ هەموو بیرمەندان، ئەندازیاران و تێکنیسیەنەکانی پێوەندیدار لەگەڵ بەرنامە بەرگرییەکانی خۆی ناپاریزێت چونکوو ژمارەی کەسانێک کە لە ئەو پۆستانە خەریکی چالاکین، زۆر زیادە. زۆربەی ئەو کارناسانە لە بەشە شاری و زانکۆییەکان چالاکی دەکەن و بەس زانستی خۆیان دەخەنە بەردەستی دەوڵەت.
کەواتە شوێنگیری کردن و هێرش بۆ سەر ئەو کەانە لە هەلێکی گونجاودا پێویستی بە پلانڕێژی و جیهازاتی ئەوتۆ نییە. ئەگەر دامودەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران لە ڕێنماییە پارێزەرییەکان بۆ پسپۆڕگەلێک کە لە ئەو پۆستانە چالاکی دەکەن، بەهرەمەند بن، ئەنجامی هێرشی بەردەوام لە ماوەیەکی کورتدا بۆ ئیسرائیل زۆر مەترسیدارتر و تێچووشی زیاتر دەبێت.
لەلایەکی ترەوە، ئەگەرچی ئیسرائیل کەسایەتیگەلێکی ناسراو وەکوو "موحسێن فەخری زادە" و "حەسەن تهرانی موقەدەم" بە ڕیزەوە لە هەڵکەوتەکان و داڕێژەرانی بەرنامەی ناڤۆکی و مووشەکیی تیرۆر کرد بەڵام ستراتیژی بەرگری ئێران هەرگیز پشتی بە یەک کەس نەبووە. وێڕای ئەوەی کە بە هاوئاهەنگی باشترین زانکۆکانی ئێران و بەشی بەرگری ئێران هەندێک ناوەندی گەشە و رێکخراوی هەڵکەوتە زانستییەکان کراوەتەوە. کەواتە ئیسرائیل ناتوانێت بە تیرۆری پسپۆڕان یان خراپەکاری لە دامەزراوەکان ڕێگری بکات لە گەشەی ئێران لە ئەو بوارانە.
بەردەوام بوونی هەوڵە خراپەکارانەکان و تیرۆر، بەرپرسانی ئێرانی گەیاندووەتە ئەو ئەنجامە کە ستراتیژی بەهێز کردنەوەی ناوخۆیی کاریگەری هەبووە و ئەبێ زیاتر لە ڕابردوو پاڵپشتی سیاسی و دارایی بکرێت. جودا لە ئەوە، درێژەی تیرۆری هەڵکەوتەکان و بیرمەندان هۆکارێکی بەرچاوتر بۆ بەسیج و ڕقی گشتی خەڵکی ئێران لە ئیسرائیل وەکوو ڕژێمێکی ملهوڕە.