ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا لە دزرانی 40 لۆری گەنمی سووریا لە لایەن ئەمریکا و گواستنەوەی بۆ باکووری عێراق هەواڵی داوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی سانا نووسیویەتی سەربازانی ئەمریکی و هێزەکانی هەسەدە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا وەجبەیەک گەنمیان دزیوە و لە سنوورە نافەرمییەکانەوە گواستوویانەتەوە بۆ عێراق.

لەو هەواڵەدا هاتووە کە گەنمە دزراوەکان لە ڕێڕەوی نافەرمی ئەلوەلید لە حەسەکەوە براوەتە عێراق.