بەیانى ئەمرۆ ئۆتۆمبێلێک لە گەرمیان تەقییەوەو بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوەو یەکێکیش بە سەختى بریندارە هۆکارەکەشى تائێستا دیار نییە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی زانیاریەکان بەیانی ئەمڕۆ هەینى لەسنووری ئیدارەی گەرمیان و لە نزیک سایلۆی کەلار ئۆتۆمبێلێک تەقییەوەو دوو کەس گیانیان لەدەستداو یەکێکیش بریندارە.

ئەگەرچی دەوترێت تەقینەوەى ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن فڕۆکەیەکى درۆنەوە کراوەتە ئامانج، بەڵام تائێستا هۆکاری تەقینەوەکە دیار نییە کە ئایا درۆن بووە یان هۆکاری دیکە.

لەئێستادا تەرمی ئەو دوو کەسەی کە لە ئۆتۆمبیلەکەدا گیانیان لەدەستداوەو سوتاون ناسنامە و ڕەگەزیان دیارنیە لەنەۆشخانەی شەهید هەژارن.

هێشتا لایەنەپەیوەندیدارەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر ئەو رووداوە بڵاونەکردوەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری جیب بووە و پێج كەسی تێدابووە و لەنێوان گوندی قاسم ئاغا و بەرلوتدا كە دەكەوێتە باكوری كەلارەوە لەلایەن فۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە كراوەتە ئامانج.

شارپرێس لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە زانیاری دەستكەوتووە، بەهۆی هێرشەكەوە چواركەس گیانیان لەدەستداوە و یەكێكیش بە سەختی بریندارە.

هەر بەپێی زانیارییەكان ئەو ئۆتۆمبێلەی كراوە بە ئامانج سەر بە پەكەكە بووە، بەڵام تائێستا ناسنامەكانیان ئاشكرا نەكراون، دەنگۆی ئەوەش هەیە ئەو کەسانە چەکداری پەکەکە بووبێتن، بەڵام تائێستا ئەوە روون نەبووەتەوە بۆ لایەنە پەیوەندییدارەکان.

لە ئێستادا هێزە ئەمنییەكان ناوچەكەیان تەنیوە و ڕێگە بە میداكان و هاوڵاتیان نادەن نزیكی شوێنی ڕووداوەكە ببنەوە.

ئەمە جاری یەکەم نییە کە لە سنوری گەرمیان بە درۆن هێرش دەکرێتە سەر ئۆتۆمبێل و هاوڵاتیان دەبنە قوربانى و لەسەرەتای ئەم مانگەش لە سنوری چەمچەماڵ ژمارەیەک هاوڵاتی بوونە قوربانى بەهۆی بۆردومانکردنى ئۆتۆمبێلێکى پەکەکە لەلایەن تورکیاوە.