بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئەحمەد ئەلسافی، نوێنەری دەستەڵاتی باڵای مەرجعیەتی ئایینی لە عێراق لە میانی وتارەکەیدا لە شەشەمین فێستیڤاڵی فەتوای رۆشنبیری لە کەربەلا بەڕێوەچوو ڕایگەیاند: مەرجعیەتی باڵا ئامادەیە و چاودێری دیمەنمەکان دەکات و هۆشداری دا لە زۆر بابەتی پەیوەندیدار بە وڵات و وتی: میللەتێک ئیرادەی خۆی لەدەست بدات، ناتوانێت بەرگری لە خۆی بکات.
ئەلسافی جەختیشی لەوە کردەوە، کە دەبێت مێژوو لەنێو ئێمەدا ئامادە بێت، ھۆشداری ئەوەشیدا کە نەتەوەیەک گوێی دابخات دەکەوێتە ناو تاڵاوەکەوە.
وتەكانی نوێنەری دەستەڵاتی باڵای مەرجەعیەتی ئاینی لە عێراق لەكاتێكدایە، هەشت مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراقدا تێپەڕیوە و لایەنەكان نەگەیشتوون بەڕێككەوتن لەسەر حكومەتی نوێ و لە دوایین گۆڕانكاریدا موقتەدا سەدر لە پەرلەمان كشایەوە و ئەندامانی فراكسیۆنەكەی دەستی لەكاركێشایەوە.