بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەبیل هالو، لە گفتوگۆ لە گەڵ ئەلمەعلومە وتی: ئەنقەرە ئەگەر دڵنیا بوایە کە بۆردومانی شنگال یان هەرێمی کوردستان پاشهاتی بۆی هەیە هەرکیز نەیدەوێرا دەست بۆ ئۆپراسیۆنێکی جەنایەتکارانە ببات کە ژمارەیەک هاووڵاتی سڤیلی تێدا کوژراوە.
زیادیشی کرد: گرێبەستی نەوتی نێوان هەولێر و ئەنقەرە سەبارەت بە قاچاخی ن وت لە بیرە نەوتییەکانی عێراق، پارتە حاکمەکان لە هەرێمی کوردستانی ناچار کردووە لە بەرانبەر جەنایەتی تورکیا دژی ئێزدییەکان بێدەنگ بن چونکوو بۆ ئەم پارتانە دۆلاری بایەخی زیاترە لە گیانی بێ تاوانەکان.