بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەک لەچوارچێوەی ھەماھەنگی ئاشکرایکردووه، سەرجەم پەرلەمانتارو ئەندامەکانیان ڕاسپاردووە، ھیچ لێدوانێکی سیاسی یان سەرنجێک دەرنەبڕن لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسى له‌وه‌شكردووه، چوارچێوەی ھەماھەنگی بەھیچ شێوەیەک گفتوگۆی نەکردووە، لەبارەی ھیچ ناوێک بۆ پڕکردنەوەی شوێنی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر لێدوانێک لەوبارەیەوە دەبێتە مایەی ئاڵۆزکردنی زیاتری ڕەوشی سیاسی لەعێراقدا.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه نوسینگەی نورى مالیکی باسى له‌وه‌كردووه، چوارچێوەی ھەماھەنگی کراوەیە بەڕووی ھەموو ھێزە سیاسییەکان بۆ گفتوگۆ، لەپێناو پەلەکردن لەتەواوکردنی مافە دەستورییەکان‌و ڕزگارکردنی عێراق لەو چەقبەستنە سیاسییەی دووچاری بووە.
ئه‌م په‌یامه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در له‌حه‌نانه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كانى كۆده‌بێته‌وه‌و ئه‌یاد عه‌لاوى-ش ئاماده‌یی نیشانداوه نێوه‌ندگیریی سه‌درو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بكات بۆ گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتن