هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق لە هەشتەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەو گرووپە بەرخۆدانییە دوای دەرکردنی فتوای مێژوویی جەهادی کەفایی لەلایەن مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانەوە، هەوڵی بەڕێوەبردنی مانۆڕی دەریایی داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مێدیا عێراقییەکان، هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق لە هەشتەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەو گرووپە بەرخۆدانییە دوای دەرکردنی فتوای مێژوویی جەهادی کەفایی لەلایەن مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانەوە، هەوڵی بەڕێوەبردنی مانۆڕی دەریایی داوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بەشگەلێک لە گرتەی ڤیدیۆیی مانۆڕی دەریایی ئەو گرووپە بەرخۆدانەی بڵاو کردووەتەوە. ئەو گرتە ڤیدیۆییە، بەلەمی جەنگی، یەکەی مەلەوانی و بەلەمی مووشەژ هاوێژی یەکینە دەریاییەکانی حەشدی شەعبی نیشان دەدات.

پێشتر فالح فەیازسەرۆکی حەشدی شەعبی وێڕای وتنی ئەوەی کە چەکی حەشدی شەعبی بۆ بەرگری لە ئاسایشی نەتەوەیی عێراقە، ڕایگەیاند: حەشدی شەعبی تا ئێستا بەرەوڕووی چەندین پلان بووەتەوە و هەر ئەوانەش لە کۆتاییدا بووەتە هۆی سەرکەوتنی ئەو گرووپە.