دوای دەستلەکار کێشانەوەی ئەندامانی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمان، گومانی جۆراوجۆر سەبافرەت بە دۆخی داهاتووی سیاسی لە ئەو وڵاتە هاتووەتە ئاراوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: دوای هشت مانگ لە پێکهێنانی پەرلەمانی نوێ لە عێراق، لایەنە سیاسییەکان لە ئەو وڵاتە نەیانتوانیوە لە سەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ بگەنە ڕێککەوتن. دوای ئەو ڕووداوە نوێنەرانی ڕەوتی سەدر کە زیاترین کورسیان لە پەرلەمانی هەبوو، بە گڵۆپی سەوزی سەدر و قبووڵ کردنی محەمەد حەلبووسی، دەستیان لە ئەندامێتی پەرلەمان کێشایەوە.

دوای ئەو ڕووداوە ئێستا پەرلەمانی عێراق تووشی کێشەی یاسایی هاتووە و ئەبێ نوێنەرگەلێکی نوێ لە جیاتی ئەندامانی رەوتی سەدر بچنە پەرلەمان. بە گوێرەی یاسا، ئەبێ ئەو نوێنەرانە هی هەمان بازنە بن کە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە. هەروەها بەربژێرێک کە دوای نوێنەری سەدر، زیاترین دەنگی بەدەست هێناوە دەتوانێت دوای تێپەڕاندنی قۆناغی یاسایی بچێتە پەرلەمان و لە جێی ئەو نوێنەرە دابنیشێت.

پێکهاتەی کێشەداری ئەمریکی

چاوەدێرانی سیاسی پێیان وایە سەرنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەت لە هەشت مانگی رابردوودا، بێژەری نەخۆش بوونی پێکهاتەی سیاسی دیداری کراو لەلایەن ئەمریکییەکانە. 20 ساڵ پێش دوای لەناوچوونی ڕژێمی بەعس، ئەمریکییەکان بە دەستیوەردان لە پەسەند کرانی دەستووری عێراق، پێکهاتەیەکیان لە ئەو وڵاتە چێ کرد کە ڕۆژ بەڕۆژ کێشەکانی زیاتر ئاشكرا دەبن.

لە هەمان پێوەندیدا دوای چوونە دەرەوەی نوێنەرانی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمان چەند سیناریۆ هاتووەتە ئاراوە کە گرینگترینەکانیان باس دەکرێت:

سیناریۆی یەکەم، پێکهێنانی حکومەتی نوێ لەلایەن شاندی هاوئاهەنگی شیعەوە؛ دوای دەستلەکار کێشانەوەی 73 نوێنەری ڕەوتی سەدر، بە پێی یاسا ئەو بەربژێرانەی کە لە بازنە هەڵبژاردنەکانی هاوپەیوەند لە پلەی دووهەم بوون، جێگرەوەی ئەو کەسانە دەبن. بەم پێیە پێش بینی دەکرێت ئەندامانی شاندی هاوئاهەنگی شیعە لە پەرلەمان زیاد ببێتەوە و 33 کوردی بە ژمارەی کورسییەکانیان زیاد بکرێت.

هاوپەیمانی فەتح بە وەدەست هێنانی 12 کورسی، ژمارەی کورسییەکانی دەگەیێنێتە 29، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا 5 کورسی بەدەست دەهێنێت و بە گشتی ژمارەی کورسییەکان دەێتە 37، هاوپەیمنای هێزە دەوڵەت 6 کورسی بە ژمارەی کورسییەکانی زیاد دەبێت و دەبێتە خاوەن 10 کورسی. هەروەها ژمارەی کورسییەکانی بزووتنەوەی مافیش دەگاتە 6 کورسی. بەم شێوەیە وادیارە خواستەکانی شاندی هاوئاهەنگی شیعی بۆ پێکهێنانی حکومەت کردەیی دەبێتەوە و نووری مالیکی زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە نزیک بە سەرۆک وەزیری دەبێتەوە. ئاڵبەت شاندی هاوئاهەنگی شیعیش بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ پێویستی بە ڕێککەوتن لەگەڵ سوننەکان و کوردەکان دەبێت.

سیناریۆی دووهەم، گەڕانەوەی ڕەوتی سەدر بۆ پەرلەمان؛ بە پێی پێشینەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە وەرگرتنی بڕیاری سیاسی، ئەگەری گەڕانەوەی ئەندامانی ڕەوتی سەدر بۆ پەرلەمان هێشتا لە ئارادایە. بەم پێیە، دوای فەرمی بوونەوەی دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی ڕەوتی سەدر هەندێک لەلایەنە سیاسییەکان هەوڵەکانیان بۆ گەڕانەوەیان بۆ پەرلەمان دەست پێکردووە. لە ئەو حاڵەتەدا ئەگەری هەیە هاتنەوەی دووبارەی ڕەوتی سەدر بۆ پەرلەمان ببێتە هاندەرێکی ئەرێنی لە ئاستی سیاسی و جیدی تر بوونەوەی ڕەوتی پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

سیناریۆی سێهەم، دەسپێکی دووبارەی نائارامییەکان لە عێراق؛ هەندێک لایەن پێیان وایە رەوتی سەدر لە ڕۆژانی دواییدا دۆخی سیاسی عێراقیان لە نزیکەوە چاوەدێری کردووە؛ لە ئەو گۆڕانکاریانە ڕەوتی سەدر گەییشتوونەتە ئەو ڕاستییە کە ئەو کەسایەتیانە کە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری ناسێندراون لەلایەن هەمووانەوە قبووڵ کراو نین. لەلایەکی دیکەوە، خەڵکی عێراق لە دژی کەسایەتییە سیاسییەکانی ئێستای ئەو وڵاتە هەڵوێستی توندیا هەیە کە لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق بە ڕاشکاوی بەرچاوە. بەم پێیە ڕەوتی سەدر لە ئەم دۆخەی ئێستا ئەوەی بە چاک زانیوە کە لە ئەم دۆخەی ئێستا بەرەو لای خەڵک بچێت و لە ئاستی سیاسی دووری بکات. شرۆڤەکاران پێیان وایە ئەو سیناریۆوە ئەگەر ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، دەتوانێت جارێکی دیکە ببێتە هۆی نائارامییەکان لە ئاستی سیاسی عێراق و ئەو وڵاتە بباتە نێو دۆخێکی مەترسیدارەوە.