بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا وتی کە واشنتۆن بە شێوەی ناڕاستەوخۆ و لە ڕێگای هاوبەشە ئەورووپییەکانی خۆیەوە لەگەڵ ئێران لە پێوەندیدایە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد کە گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی پێویستی بە پاشەکشەی ئێران لە داواکاریگەلێکە کە پێوەندی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە نییە و ئەمریکا ئامادەی گەڕانەوەی بەرانبەر بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکییە.
ناوبراو زیادی کرد: ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران هێشتا لە بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەمریکایە. ئێمە بەدوای دیاری کردنی ڕێکەوتێک بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکین.
پرایس پاگەندەی کرد: ئێران ئەگەری هەیە لە چەند هەفتەدا بتوانێت بۆمبی ئەتۆمی چێ بکات کەواتە ئێمە بەدوای گەڕانەوەی بەرانبەر بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکین.
ناوبراو زیادی کرد: کێشەگەلێک کە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین چێی کردووە، لە سەرووی یەکمایەتییەکانی سەفەری جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ عەرەبستانی سعوودی و ئیسرائیل دەبێت.