بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەرمی عێراق، وەزارەتی کارەبای عێراق ڕۆژی سێشەممە لە دانەوەی قەرزە گازییەکان بە ئێران لە دوو ڕۆژی داهاتوودا هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەحمەد مووسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند: بە پێی ئەوەی کە وەزارەتی کارەبا زەروورەتی دانەوەی قەرزە گازییەکانی ساڵی 2020 ی ئێرانی ڕاگەیاندبوو، ئەو قەرزانە بەهۆی پەسەند نەکرانی بودجە لە ئەو کاتە نەدرابوونەوە، ئەمڕۆ ڕایدەگەیێنین کە ئەو قەرزانە لە دوو ڕۆژی داهاتوو دەدرێنەوە تا ڕێگری بکەین لە کەم بوونەوەی ئاستی هاوردە کردنی گاز لە ئێرانەوە.
ناوبراو زیادی کرد: کێشە قەرزە گازییەکانی عێراق لە دەوڵەتەکانی رابردووەوە کەڵەکە بووە و حکومەتی ئێستا بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ گرتووە.