بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس؛ چوارچێوه‌ى ههماههنگىو یه‌كێتى نیشتیمانیى كوردستان له‌شارى به‌غدا كۆبونه‌وه‌و دواى كۆتاییهاتنى كۆبونه‌وه‌كه‌ش په‌یامێكى به‌په‌له‌یان بڵاوكرده‌وه، تێیدا ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه، "پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى دیكه‌ش بۆ گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكومه‌ت به‌شداریی بكه‌ن"، ئه‌ندامێكى ده‌وڵه‌تى یاساش ده‌ڵێت:"مالیكى به‌هێزترین كاندیده بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت".
به‌یانى ئه‌مڕۆ بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌سه‌ردانێك گه‌یشته شارى به‌غداو ڕاسته‌وخۆ چووه ماڵى نورى مالیكى بۆ به‌شداریكردن لهكۆبونهوهى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان سه‌باره‌ت بهئاڵۆزیه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت دواى كشانه‌وه‌ى ڕه‌وتى سه‌در له‌پرۆسه‌ى سیاسیی.
دواى كۆتایهاتنى كۆبونه‌وه، بەشدارانی كۆبوونەوەكە دووپاتیانكردەوە، قۆناغی داهاتوو گرنگەو پێویستی بەپەلەكردن لەدەستپێكردنی هەنگاوە كردەییەكانی تەواوكردنی ئیستیحقاقە دەستوورییەكانو هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار‌و پێكهێنانی حكومەتێكی گونجاو هەیە كە توانای جێبەجێكردنی داواكاری عێراقییەكانی هەبێت‌و ژیانێكی شایستە دابینبكاتو ئاسایش‌و سەقامگیریش بۆ هەمووان بپارێزێت.
چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لەهەموو هێزە كاریگەرەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی كرد، بەشداریی گفتوگۆكان بكەن‌و ئامادەییشی دەربڕی بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەكان لەسۆنگەی باوەڕبوونی بەوەی كە دەبێت حكومەتی داهاتوو حكومەتێكی بەهێزو بەتوانابێتو خزمەتگوزاری پێشكەشبكاتو یەكپارچەییو سەروەری وڵات بپارێزێت‌و بەشداربێت لەپاراستنی پێگەو ڕۆڵی عێراق لەناوچەكەدا.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه فازڵ مەواد ئەندامی دەوڵەتی یاسا جه‌ختیكردۆته‌وه، نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كاندیدى به‌هێزى چوارچێوهكهیه بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومهتو سه‌رۆكایه‌تیكردنى حكومه‌تى داهاتووى عێراق.
ده‌شڵێت:"وەک چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لەبارزانیو حەلبوسی دەکەین بچنەسەر مێزی گفتوگۆ‌و کار بۆ پێکهێنانی حکومەت بکەن، خواستی زۆرینەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەیە نوری مالیکی ببێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو".
ئه‌وه‌شى وت:"ئەگەر سەدر سوربێت لەسەر بڕیارەکەی، ئەوا دەبێت شوێنی پەرلەمانتارەکانیان پڕبکرێتەوەو دواتر لەگەڵ کورد‌و سوننەکان‌و پێکهاتەکان حکومەت پێکبهێنرێت