ڕێکخراوەی بەندەرەکان و دەریاوانیی ئێران لە ئازاد کرانی وەجبەی نەوتی دەستبەسەردا گیراوی ئێران لە لایەن یۆنان هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە هەوڵی بێ وچانی کۆماری ئیسلامی ئێران باری نەوتی ئێران کە یۆنان دەستی بەسەردا گرتبوو ئازاد کرا.

ئەمریکا ماوەیەک لەمەوپێش فەرمانی بە یۆنان کرد کە پاپۆڕێکی هەڵگری نەوتی ئێران بوەستێنێت.

ئێران چەند رۆژ دوای ئەوە دوو پاپۆری نەوتی یۆنانی لە کەنداوی فارس وعستاند و داوای کرد یۆنان پاپۆڕە ئێرانیەکە ئازاد بکات.