بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا دەیەوێت ماوەی دانوستانەکان درێژ بکاتەوە و هەندێک پرسی دوولایەنە لە ڕێگای دانوستانەکانی ڤیەناوە چارەسەر بکات.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: سبەینێ وەزیری دەرەوەی پاکستان سەفەری تاران دەکات و بەزووییش سەرۆک کۆماری تورکەمەنستان سەفەری ئێران دەکات.
خەتیب زادە هەروەها لە کاردانەوە بە سەفەری بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ ئیسرائیل وتی: ئێمە ڕژێمێکی ملهوڕمان لە ناوچەکە هەیە کە زیاتر لە هەمووان، کاری ملهوڕانە و تیرۆریستانە و دەستیوەردانانەی لە سیستەمی نێودەوڵەتی هەبووە.
هەروەها وتیشی: ئیسرائیل بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان گاڵتە و یاری دەکات.
خەتیب زادە زیادی کرد: جێی داخە کە بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی وەکوو فەرمانبەری ئاژانس، پێکهاتەی ئاژانس دەخاتە بەردەستی ئەو ڕژێمەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: پێم وایە پەیامی ئەو سەفەرە وەکوو هەر هەوڵێکی نادیمۆکراتیکی دیکە ڕوونە، بەرپرس ئەبێ نیگەرانی بێ لایەنی و سەربەخۆیی بێت. بەرپرس لە کاتێکی هەڵە و لە شوێنێکی هەڵە و لەگەڵ کەسانێکی هەڵە دیداری کردووە.
خەتیب زادە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: ئەگەر ئەمریکا دوو کار لەوانە وەلاناندی بیری کارتی گوشار و پابەند بوون بە بەڵێنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بڕیارنامەی 2231، ئەنجام بدات، دەتوانین سبەینێ بچنە ڤیەنا و ڕێککەوتن بکەین.
خەتیب زادە لە کاردانەوە بە قسەکانی فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: هۆشداریی دەدەینە دۆستانمان لە عێراق کە وشیاری سنوورە جوگرافییەکان و وڵاتەکەیان بن تا لە وڵاتەکەیان لە دژی وڵاتانی دۆستیان وەکوو ئێران کەڵکوەرنەگیردرێت.
ناوبراو زیادی کرد: لێرەوە چەندین جار هۆشدارییم داوە، هێرش بۆ سەر هەولێر نەتشتەرگەرییەکی بچووک بوو کە ئامانجەکەشی پێکا.