تەقە کردنی بێ ئامانج لە عێراق لە مترسیدارترین دیاردە کۆمەڵایەتییەکانە کە هۆکارەکەی زیاد بوونەوەی چەکە و پۆلیسی ئەو وڵاتە هەڕەشەی بەرەوڕوو بوونەوەی توند لە ئەو کەسانە دەکات کە ئەو کارە مەترسیدارە ئەنجام دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلعەەبی ئەلجەدید لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە پەرەسەندنی دیاردەی تەقەی ئاسمانی لە عێراق، هۆشداریی داوەتە پۆلیسی عێراق لە ئەو بارەوە و ڕایگەیاند لەگەڵ کەسانێک کە ئەو کارە مەترسیدارە ئەنجام دەدەن، بەرەوڕوو دەبینەوە.

ئەو مێدیا دەنووسێت: تەقەی بێ ئامانج لە عێراق لە مەترسیدارترین دیاردە کۆمەڵایەتییەکانە کە هۆکاری زیاد بوونەوەی ڕێژەی چەک و کۆنترۆڵ نەبوونی، سەرەڕات هەوڵی هێزە ئەمنیەکانە. هەندێک لە هاووڵاتیانی عێراقی لەبۆنە جیاوازەکاندا لەوانە شایی و شیوەندا تەقەی ئاسمانی دەکەن. پۆلسیی بەغدا لە ئەو بارەوە ڕایگەیاندووە: هەموو ئەو کەسانە کە ئاوەها کارێک ئەنجام دەدەن دەستگیر دەکرێن و ڕادەستی دادگا دەکرێن.

ئەلعەرەبی ئەلجەدید هەروەها هێناویە: بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندووە کە ساڵانە زیاتر لە سەدان کەس بە هۆی ئەو تەقە بێ ئامانجانەوە دەکوژرێن و بریندار دەبن.