بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، لێکۆڵەران لە سەراتسەری جیهان هەوڵ دەدەن بژاردەی گیایی خۆراکە بەتامەکان لە جیهان بدۆزنەوە و چێی بکەن. ئێستا بڕیارە لە نەخوەشەر، پەنیر بەرهەم بهێنن.
لێکۆڵینەوەیەک کە لە زانکۆی کۆپێنهاگن بڵاو بووەتەوە، بووەتە سەرەتایەک بۆ بەرهەمهێنانی پەنیر لە پرۆتۆئینی نەخوەشەر. ئەوە بەو مانایەیە کە ئەوان بنەمایەک لە نەخوەشەری ترشاویان بەرهەم هێناوە کە وەکوو بنەمای بەرهەمهێنانی پەنیر بەکار دێت و دە لەسەد پرۆتۆئینی هەیە.
ئاڵبەت ئەبێ کاری زیاتری لەسەر بکرێت تا تام و پێکهاتەکەشی ببێتە هاوشێوەی پەنیری بەرهەم هاتوو لە شیر.