به‌رپرسێكى یه‌كێتى نیشتیمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند، 500 هه‌زار ناوى زیاده‌ له‌و تۆماره‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ كوردستان بۆ ده‌نگدان به‌كاردێت به‌به‌راورد به‌و تۆماره‌ى هى كوردستانه‌و عێراق كارى پێده‌كات.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: 500 هه‌زار ناوى زیاده‌ له‌و تۆمارى ده‌نگده‌رانه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ كوردستان كارى پێده‌كرێت به‌به‌راورد به‌ تۆمارى ده‌نگده‌رانى هه‌رێم كه‌ كۆمیسیۆنى عێراقى كارى پێده‌كات.

وتیشى: كێشه‌ى كۆتاكان و ئه‌وانه‌ى ده‌نگ به‌ كورسى كۆتاكان ده‌ده‌ن بابه‌تێكى تره‌و پێویستى به‌ چاره‌سه‌ره‌.

هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى په‌رله‌مانى كوردستان سێ كێشه‌ى سه‌ره‌كى له‌به‌رده‌مدایه‌ یه‌كه‌م كێشه‌ى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن، دووه‌م كێشه‌ى كارانه‌بوونى كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنى هه‌رێم و سێیه‌م كێشه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران و ئه‌وانه‌ى مافیان هه‌یه‌ ده‌نگ به‌كورسى كۆتاكان بده‌ن.