حوكمڕانان لە هەرێمی كوردستان دان بە كە‌موكوڕی‌و هەڵەكانی خۆیاندا بنێن‌و ئیڕادەی جیددییان هەبێ بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان، ئەگەر ئەوە نەكەن، باجی قوڕسی دەبێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی لە كۆبونەوەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستاندا بە بەشداری جینین پلاسخارت ریگەیاند، پێویستە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان فرە بازنەیی‌و بە لیستی نیمچە كراوە بەڕێوەبچێت‌.

عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی رایگەیاند، پێویستە حوكمڕانان لە هەرێمی كوردستان دان بە كە‌موكوڕی‌و هەڵەكانی خۆیاندا بنێن‌و ئیڕادەی جیددییان هەبێ بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان، ئەگەر ئەوە نەكەن، باجی قوڕسی دەبێ.

ئاماژەى بەوەشکردوە، پێویستە نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بێلایەنی خۆی بپارێزێ‌و، نەكەوێتە ژێر كاریگەریی ئەجێندای هیچ لایەنێك.

سەرۆکى کۆمەڵی دادگەری داواشى کردوە، پێویستە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان فرە بازنەیی‌و بە لیستی نیمچە كراوە بەڕێوەبچێت‌.

هەروەها عەلی باپیر راشیگەیاندوە، ئەم ڕێژە زۆرەی بایكۆتی هاوڵاتییان بۆ دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق پەیامێكی ڕوون‌و ڕاشكاوی هاوڵاتییانە بۆ دەستەڵاتداران‌، كە متمانەیان بە هەڵبژاردن وەك ڕێگای گۆڕانكاریی لەق بووە.