کۆماری ئیسلامی ئێران کاردانەوەی بە پعسەند کرانی بڕیارنامەیەکی دژبەرانە لە شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نیشان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆماری ئیسلامی ئێران دوای ئەوەی بڕیارنامەیەکی دژە ئێرانی پێشنیار کراوی ئەمریکا و ترۆئیکای ئەورووپایی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی پەسەند کرا، کاردانەوەی نیشان دا.

ئێران رایگەیاندووە: پەسەند کرانی بڕیارنامە دژی ئێران لە لایەن ئەمریکا ، ئینگلیز، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە کۆبوونەوەی شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە کارێکی سیاسی، نادروست و شڵەژێنەر دەزانین و ئیدانەی دەکەین.

ئەوەش هاتووە کە‌کۆماری ئیسلامی بە گوێرەی بەیاننامەیەکی هاوبەشی لە ڕێکەوتی ۵ی مارچی ۲۰۲۲، نیاز پاکی خۆی لە هاوکاری کردنی ئاژانس بە پێدانی زانیاری ورد و تەکنیکی نیشان داوە.