ڕێبەری باڵای ئێران لە دیداری بەڕێوەبەرانی کاروانەکانی ئێران بۆ حەج وتیان: مزگێنییەکی گەورەیە دوا دوو ساڵ حەج بە رووی عاشقاندا کراوەتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی ئەمڕۆ لە گەڵ بەڕێوەبەرانی ئێرانی کاروانی حەج دیداریان کرد.

وتیشیان: بەشارەتێکی گەورە بوو کە دوای دوو ساڵ داخران، خوای گەورە درگای حەجی بەڕووی زیارەتکارانی ئێرانی و دیکەی وڵاتانی ئیسلامیدا کردەوە.

ڕێبەری ڕایەنگەیاند: هیوادارم حەجێکی باش بکەن و بە تەندروستی و ئاسایش و قبووڵ بوونی دوعاوە بگەڕێنەوە.

ڕێبەری زیادیان کرد: ئەو دەوڵەتانەی کە بەرەو ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنی هەنگاو دەنێنن بزانن ئەم هاتوچووە هیچ ئەنجامێکی نییە جگە لە چەوساندنەوەی ئەوان لە لایەن زایۆنییەکانەوە.

ئەوان بە ئاماژە بەوەی کە حەج نمانەی یەکگرتوویی ئۆممەتی ئیسلامە. وتیان: دەبێ هەموو هەوڵێک بدرێت کە هیچ زەبرێک بەر یەکگرتوویی موسڵمانان نەکەوێت چونکوو دوو بەرەکی نانەوە لە نێوان شیعە و سوننە پیلانی ئینگلیزییەکانە.

راشیانگەیاند زایۆنییەکان بەڵای جیهانی ئیسلامن و هەڵوەشانەوە و نیشان دانی پیلانەکانی زایۆنییەکانکارێکی زەروورییە لە حەجدا.

حضرت آیت‌الله خامنه‌ای به وظایف سنگین دولت میزبان و لزوم عمل این دولت بر اساس مصالح دنیای اسلام نیز اشاره کردند و گفتند: تأمین امنیت همه زائران به‌ویژه زائران ایرانی و جلوگیری از تکرار فجایع گذشته و همچنین تجدید نظر در افزایش هزینه‌ها، از مطالبات جدی جمهوری اسلامی است.